چۆن AdBlocker بکوژێنیەوە:
کیژان ئیبراهیم - خۆش مژدە
ئاواز: کیژان ئیبراهیم هۆنراوە: ساڵح بێچار دابەشکردن و ئامادەکردنی موزیک: بژار دیلان وێنەگرتن: ستێفان کاولە (خۆشمژدە) تۆ، بارانی بەھاری منیش نێرگزەجاڕم ھەتا تۆ بۆم بباری من، ھەمیشە بەھارم ئەو کاتانەی پێکەوەین گوماندەکەم لە چاوم کە بێ تۆشبم، بێ گیانم سەیرە لە دوورییت ماوم! ھەر گوێم لە دەنگی تۆ بێت دەچمە خەیاڵێکی قوڵ بە یەک نیگا و سەرنجێ رۆحم پڕدەکەی لە گوڵ تۆ، بارانی بەھاری منیش نێرگزەجاڕم ھەتا تۆ بۆم بباری من، ھەمیشە بەھارم فریشتەی خەونەکانمی مژدە و پەیامت پێیە تۆ، میوانی ئازیز و دڵیشم خانەخوێیە ڕێبواری رێی عیشقی تۆم ناگەڕێمەوە، ھەر دێم دیدارت پەرستگامە و وەفات کانیی سەرەڕێم تۆ، بارانی بەھاری منیش نێرگزەجاڕم ھەتا تۆ بۆم بباری من، ھەمیشە بەھارم سروەی بەیانی ژینم بۆنی خۆتم بۆ بێنە پڕ بە ڕۆح هەڵت ئەمژم لە سینەمدا بمێنە پەلکەزێڕینەی سەرمی لە ئاسمانی ئەوینم کزەبای بەربەیانی لە نێو گوڵشەنی ژینم دیوانی ساڵح بێچار - لاپەڕە (188)
کیژان ئیبراهیم
0 کۆمێنت
هێشتا هیچ کۆمێنتێک نییە
بچۆرە ژوورەوە بۆ یەکەم کۆمێنت
کۆدی جێگیرکردن
چۆنیەتی بەکارهێنان
ئەم کۆدە لەبەر بگرەوە و لە ماڵپەڕەکەتدا جێگیری بکە بۆ نیشاندانی ڤیدیۆکە
ڕاپۆرتکردنی ڤیدیۆ
تێبینی گرنگ
تکایە تەنها ئەگەر ئەم ڤیدیۆیە پێشێلی یاساکان یان ڕێنماییەکانی ماڵپەڕەکەمان دەکات، ڕاپۆرتی بکە.