سیاسەتی تایبەتمەندی
دواهەمین نوێکردنەوە: 10-05-2025
پێشەکی
بەخێربێن بۆ رەشەبا. ئێمە بایەخ بە تایبەتمەندی و ئاسایشی زانیاریەکانی بەکارهێنەرانمان دەدەین. ئەم سیاسەتی تایبەتمەندیە ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی کۆکردنەوە، بەکارهێنان و پاراستنی زانیاریەکانی ئێوەیە کاتێک ئەپەکەمان بەکاردەهێنن.
ئەو زانیاریانەی کۆیان دەکەینەوە
ئێمە ئەم جۆرە زانیاریانە لە بەکارهێنەران کۆدەکەینەوە:
- زانیاریەکانی هەژمار: ناو، نازناو، ناوی باوک
- زانیاریە دیزاینیەکان: وێنەی کەسی، وێنەی کەڤەر
- ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی: ئەو ڤیدیۆیانەی کە بەکارهێنەر بڵاویان دەکاتەوە
- زانیاری بەکارهێنان: چالاکیەکانی بەکارهێنەر، وەک سەیرکردنی ڤیدیۆ، دانانی کۆمێنت، لایک، و هاوبەشکردن
- زانیاری ئامێر: جۆری ئامێر، سیستەمی کارپێکردن، زانیاری نێتۆرک
چۆنیەتی بەکارهێنانی زانیاریەکان
ئێمە تەنها بۆ ئەم مەبەستانە زانیاریەکانتان بەکاردەهێنین:
- دابینکردنی خزمەتگوزاریەکەمان و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنان
- کەسیکردنی ناوەڕۆکی پێشنیارکراو بەپێی بەکارهێنانی ئێوە (ئەلگۆریتمی پێشنیارکردن)
- دیزاینکردنی پرۆفایلی بەکارهێنەر
- چاککردنی کێشەکانی تەکنیکی و پەرەپێدانی ئەپڵیکەیشنەکە
- پاراستنی ئاسایشی ئەپەکە و بەکارهێنەرانی
گرنگ: ئێمە زانیاریەکانی ئێوە لەگەڵ هیچ لایەنێکی دەرەکی هاوبەش ناکەین. ئەو زانیاریانە تەنها بۆ باشترکردنی ئەپەکەمان و ئەزموونی بەکارهێنەر بەکاردەهێنرێن.
مۆدەرەیشن و پێداچوونەوەی ناوەڕۆک
هەموو ئەو ڤیدیۆیانەی کە بەکارهێنەران بڵاویان دەکەنەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت لەلایەن تیمی مۆدەرەیشنی ئێمەوە پێش ئەوەی بەشێوەی گشتی بڵاوببنەوە. ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە:
- ناوەڕۆکەکان لەگەڵ یاساکانی کۆمەڵگا و ڕێنماییەکانی ئەپەکەمان دەگونجێن
- ناوەڕۆکی نەشیاو یان زیانبەخش بڵاوناکرێتەوە
- مافی خاوەنداریەتی فکری پارێزراوە
خاوەنداریەتی ناوەڕۆک و مافەکانی کۆپی ڕایت
- خاوەنداریەتی ڤیدیۆکان بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێنەوە کە بڵاویان دەکەنەوە
- بەکارهێنەران بەرپرسن لە دڵنیابوون لەوەی کە مافی بڵاوکردنەوەی ئەو ناوەڕۆکەیان هەیە کە دەینێرن
- ئێمە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی کۆپی ڕایت کاردەکەین و ناوەڕۆکەکان لادەبەین ئەگەر پێشێلکاری دەرکەوت
- بەکارهێنەران دەتوانن ڕاپۆرت لەسەر ناوەڕۆکی پێشێلکاری کۆپی ڕایت بدەن
مافەکانی بەکارهێنەر
ئێوە وەک بەکارهێنەر ئەم مافانەتان هەیە:
- داواکردنی پێداچوونەوە: دەتوانن داوای پێداچوونەوە بۆ هەر ڤیدیۆیەک بکەن کە پێتان وایە شیاو نیە
- سڕینەوەی ناوەڕۆک: دەتوانن ناوەڕۆکی خۆتان بسڕنەوە لە هەر کاتێکدا
- دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان: مافی ئەوەتان هەیە کە زانیاریە کەسیەکانی خۆتان ببینن کە لای ئێمە هەڵگیراوە
- داواکردنی سڕینەوە: دەتوانن داوای سڕینەوەی هەژمار و زانیاریەکانی خۆتان بکەن
- ڕەتکردنەوەی بەکارهێنان: دەتوانن بۆ هەندێک بەکارهێنانی زانیاریەکانتان ڕەزامەندی نەدەن
پاراستنی زانیاریەکان
ئێمە هەوڵی تەواو دەدەین بۆ پاراستنی زانیاریەکانی ئێوە لە ڕێگەی:
- بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ئینکریپشن بۆ پاراستنی زانیاریە هەستیارەکان
- بەکارهێنانی سیستەمی پاراستنی دەیتابەیس و ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی نەخوازراو
- سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان بۆ تەنها ئەو کارمەندانەی کە پێویستیانە
- بەهێزکردنی بەردەوامی ئاسایشی سیستەمەکانمان
گۆڕانکاری لە سیاسەتی تایبەتمەندی
لەوانەیە ئەم سیاسەتە لە کاتی پێویستدا گۆڕانکاری بەسەردا بێت. هەر گۆڕانکاریەک لە ڕێگەی ئەپەکە و لە ماڵپەڕەکەمان ڕادەگەیەنرێت. پێشنیار دەکەین بەردەوام سەردانی ئەم سیاسەتە بکەن بۆ ئاگاداربوون لە دوایین گۆڕانکاریەکان.
پەیوەندی کردن
ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە سەبارەت بە سیاسەتی تایبەتمەندی یان چۆنیەتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ زانیاریەکانتان، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی:
دوا وتە
بەکارهێنانی ئەپەکەمان بە واتای ڕەزامەندبوونە بە سیاسەتی تایبەتمەندی ئێمە. ئەگەر لەگەڵ ئەم مەرجانە ڕازی نین، تکایە ئەپەکەمان بەکارمەهێنن.