Age Rating & Content Advisory Standard
2026/09/20
5 بینین
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی و ڕێکخستنی ناوەڕۆک بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، ماڵپەڕی ڕەشەبا دەستپێکردنی قۆناغی تاقیکاری بۆ سیستەمی دیاریکردنی پلێن بەکارهێنان و ڕێژەی تەمەن (Age Rating & Content Advisory Standard) بۆ سەرجەم فیلم و دراماکان ڕادەگەیەنێت.
ئەم سیستەمە نوێیە لەسەر بنەمای ستانداردە جیهانییە باوەکانی وەک TV- Parental Guidelines و MPA (Motion Picture Association) دارێژراوە، کە تێیدا هەر بەرهەمێک پێش بڵاوبوونەوەی، لە ڕێگەی فلتەرکردنی ئۆتۆماتیکی و پێداچوونەوەی وردی ناوەڕۆکەوە پلەبەند دەکرێت. ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، دابینکردنی زانیاری دروست و پێشوەختەیە بۆ بینەران—بەتایبەت خێزانەکان—تاوەکو بەپێی گونجاوی ناوەڕۆکەکە بۆ تەمەنی جیاواز (وەک G, PG, PG-13, TV-MA, R) بڕیاری بینین بدەن.
لە ڕووی تەکنیکییەوە، ئەم زانیارییانە راستەوخۆ دەبڕدرێنە ناو Metadataی فۆرماتی پەخشەکە (DASH MPD Manifest) و ڕووکاری بەکارهێنەر (UI)، تاوەکو پلەی تەمەن و هۆکارەکانی وەک (توندوتیژی، زمانی زبر، یان دیمەنی نەگونجاو) پێش دەستپێکردنی ڤیدیۆکە پیشان بدرێن. هەروەها ئەم سیستەمە زەمینە خۆش دەکات بۆ چالاککردنی تایبەتمەندی Parental Controls (کۆنتڕۆڵی دایک و باوکان) لە ئەپڵیکەیشنی ڕەشەبادا، تا دایک و باوکان بتوانن بە دانانی PIN code یان بەستنی پرۆفایلی منداڵان، ڕێگری لە لێدانی ئەو بەرهەمانە بگرن کە لە تەمەنی دیاریکراو سەرووترن.
ئەم تاقیکردنەوەیە هەنگاوێکی تری ڕەشەبایە بەرەو دابینکردنی ژینگەیەکی پەخشی پێشکەوتوو، سەلامەت و هاوشانی پلاتفۆرمە جیهانییەکان بۆ بەکارهێنەرانی.