چۆن AdBlocker بکوژێنیەوە:
فێربـوونی زانسـتی شـەرعی
#فێربـوونی_زانسـتی_شـەرعی لە ئیسلامدا پێگە و بایەخێکی گەورەی هەیە، لێرەدا بە کورتی چەند بەڵگەیەکی سەرەکی لە قورئان و فەرموودە دەخەمەڕوو: ❶. لە قورئانی پیرۆزدا: 🔹- بەرزیی پلەی خاوەن زانستەکان: خوای گەورە دەفەرموێت: {يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ} [المجادلة: ١١]، واتە: (خوای گەورە پلەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە کە باوەڕیان هێناوە و ئەوانەشی کە زانستیان پێدراوە). 🔹 - داواکردنی زیادبوونی زانست: خوای گەورە بە پێغەمبەرەکەی دەفەرموێت: {وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا} [طه: ١١٤]، واتە: (بڵێ: پەروەردگارم، زانست و زانیاریم زیاد بکە). ئەمەش نیشانەی گرنگیی بەردەوامبوونە لە فێربووندا. ❷. لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا (ﷺ): 🔸 - فەرزبوونی فێربوون: پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت: «طَلَبُ العِلْمِ فَرِيْضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ» (گەڕان بەدوای زانستدا لەسەر هەموو موسڵمانێک فەرزە). 🔸 - ئاسانکردنی ڕێگای بەهەشت: هەروەها دەفەرموێت: «مَنْ سَلَكَ طَرِيقًا يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ بِهِ طَرِيقًا إِلَى الْجَنَّةِ» (هەر کەسێک بە ڕێگایەکدا بڕوات بەدوای زانستدا بگەڕێت، خوای گەورە ڕێگای بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات). #پوختەی_بابەتەکە ئەوەیە کە زانستی شەرعی ڕووناکییەکە بۆ ناسینی خودا و ئەنجامدانی پەرستشەکان بە دروستی، و یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا ... #ڪاروان_احمد
0 کۆمێنت
هێشتا هیچ کۆمێنتێک نییە
بچۆرە ژوورەوە بۆ یەکەم کۆمێنت
کۆدی جێگیرکردن
چۆنیەتی بەکارهێنان
ئەم کۆدە لەبەر بگرەوە و لە ماڵپەڕەکەتدا جێگیری بکە بۆ نیشاندانی ڤیدیۆکە
ڕاپۆرتکردنی ڤیدیۆ
تێبینی گرنگ
تکایە تەنها ئەگەر ئەم ڤیدیۆیە پێشێلی یاساکان یان ڕێنماییەکانی ماڵپەڕەکەمان دەکات، ڕاپۆرتی بکە.